AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٤ ٢٠:٢٤

پۆدرەیەک کە بە یەک چرکە برینەکان ساڕێژ دەکاتەوە

پۆدرەیەک کە بە یەک چرکە برینەکان ساڕێژ دەکاتەوە

توێژەران پۆدرەیەکی پژانەکراویان داهێناوە کە لە پەیوەندی لەگەڵ خۆێن، دەبێتە ژێلێکی هاوسەنگی برینەکە و خێرا برینەکە ساڕێژ دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نیۆئەتڵەس، توێژەرانی ئەنیستیتۆی (KAIST)ی کۆریای باکوور، پۆدرەیەکی پێکهاتوو لە سێ ماددەی (ئالژینات، کەتیرەی ژێلان و چیتۆسان)ـیان داهێناوە کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کاتیۆن یان وردیلەگەلی هەڵگری باری ئەلەکترۆنیی ئەرێنیی وەک کەلسعۆمی ناو خۆێن، کاردانەوەی دەبێت و لە یەک چرکەدا دەبێتە ژێل و برینە قووڵەکان خێرا ساڕێژ دەکات.

ئەم دەسکەوتەی توێژەرانی کۆریایی، هاوکاتی بەهرەمەندی لە تایبەتمەندیی دژە باکتریاڵیی، ئەگەری چابوونەوەی بەرچاوی برینەکان لە گۆڕەپانی شەڕ و دۆخە مەترسیدارترەکانی دیکەی بەدواوەیە.

News ID 58417

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha